پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەگەر بارانبارین لە هەندێک ناوچە هەیە.
ئەمڕۆ شەممە 18ـی تشرینی دووەم، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان. هەروەها پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (١ – ٢) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ.
کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە 18ـی تشرینی دووەم رایگەیاند، سبەی یەک شەممە 19- 11- 2023، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ کات و شوێن, لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەکات هەندێکجار هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت. هاوکات، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.