گەنجێك دزە پێكەری زانیارییە نهێنییەكانی ئەمریكایە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژنامەیەكی ئەمەریكی بڵاویكردەوە، ئەو كەسانەی زانیاریە نهێنیەكانیان لە گروپێكدا لە نامە ناردنی خێرا لەسەر پلاتفۆرمی دیسكۆرد بڵاوكردووەتەوە، نزیكەی بیست كەسن كە خۆشەویستی هاوبەشیان بۆ چەك و سەربازی و یاریە ئەلكترۆنییەكان هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پلاتفۆرمی دیسكۆرد، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، هاوكاری لەگەڵ جێبەجێكردنی یاسادا دەكات.
بەرپرسانی ئەمەریكا بۆ ئاشكراكردنی تاوانبارەكان و پشتڕاستكردنەوەی ئەوەی كە دۆسیەكە بە جددی وەردەگرن، هەندێك زانیاریان لەسەر تاوانبارەكە ئاشكرا كرد.

رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریكی ئاشكرای كردووە، ئەو كەسە دزەپێكەرە گەنجێكی تەمەن بیست ساڵی بووە و حەزی لە چەك بووە و سەرقاڵی سەربازگەیەكی سەربازی بووە، بەپێی قسەی هاوكارەكانی لە گرووپێكی چات لە ئینتەرنێتدا.

رۆژنامەكە لە راپۆرتەكەیدا ناوی ئەو كەسەی نەهێناوە، پشتی بە چاوپێكەوتن لەگەڵ دوو ئەندامی گرووپی چاتەكە بەستووە، كە بەڵگەنامەكان لە گرووپێكی بچووكی داخراودا لە سایتێكی یارییە ئەلیكترۆنییەكاندا هاوبەشی پێكراوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی واشنتن پۆست، ئەو گەنجە بە هاوڕێكانی گوتووە، زۆرێك لەو بەڵگەنامانە بە دەست كۆپی كردووە، چونكە لەو شوێنانە دانراون كە هەڵگرتنی مۆبایل یان ئامێری ئەلیكترۆنی قەدەغەیە.

دەزگاكانی ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتی دادی ئەمەریكا بەدواداچوون بۆ ئەو دزەپێكردنە دەكەن بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەكانی بە ئاسایشی نەتەوەیی و پەیوەندییەكانی لەگەڵ هاوپەیمانان و وڵاتانی دیكەی وەك ئۆكرانیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا