كاتی یەكەم گەشتی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

دوای رێكەوتنی نێوانیان بڕیارە 31ی ئەم مانگە یەكەم گەشتی ئاسمانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل ئەنجام بدرێت، ئەوەش وەك یەكەم هەنگاوی ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئەو دوو وڵاتە دانراوە.

گەشتەكە لەلایەن هێڵی ئاسمانی ئیسرائیلی ئیل ئال بەڕێوەدەچێت ژمارەی گەشتەكە 971 یە كە كۆدی ئیماراتە و شاندێكی ئیسرائیلی بە سەرۆكایەتی راوێژكاری ئاسایشی نشتیمانی مێر بێن شابات و شاندێكی ئەمەریكایی بە سەرۆكایەتی جێرد كۆشنەری ڕاوێژكار و زاوای سەرۆك ترامپ لەو گەشتەدا دەبن.

هاوكات بۆ رۆژی دواتر گەشتێكی ڕاستەوخۆی دیكە لە ئەبو زەبییەوە بۆ تەل ئەبیب دەڕوات ژمارەی گەشتەكە 972 دەبێت كە كۆدی ئیسرائیلە.

دوای رێككەوتنی لەگەڵ میسرو ئەردەن، سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵ ئیسرائیل سێیەمین پەیمانی ئاشتی خۆی لەگەڵ ئیمارات وەك وڵاتێكی دیكەی عەرەبی بەست، بەپێی پەیمانەكەش ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆ یەكێك بوو لە یەكەمین ئەو ڕێوشوێنانەی كە سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی پێكردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا