پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ڕابردوودا هەشت ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا عێراق بڕی 98 ملیۆن و 765 هەزار و 153 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.
ئاشکراشیکرد، کۆت داهاتی هەناردەی نەوت لە مانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە هەشت ملیار و 845 ملیۆن و 411 هەزار دۆلار.
باسی لەوەشکرد، لە مانگی ڕابردوو بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق گەیشتووەتە 96 ملیۆن و 445 هەزار و 421 بەرمیل نەوت، لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکیشەوە بڕی دوو ملیۆ نو 169 هەزار و 180 بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و هەر بەرمیلێک بە 89.560 دۆلار فرۆشراوە.