شاندی پارتی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌به‌غدایه‌ یان دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی؟

پۆڵه‌تیك پرێس
په‌رله‌مانتارێكى عێراق ده‌ڵێت “تا ڕاده‌یه‌ك مه‌رجى پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتى لایه‌نه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ به‌ پرسى تێپه‌ڕاندنى بودجه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ستراوه‌ته‌وه‌”.

چه‌ند رۆژێكه‌ شاندێكى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌باره‌ى پرسى پێكهێنانى هاوپه‌یمانى لایه‌نه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق له‌به‌غدان، لایه‌نه‌كانى دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ستیان به‌ ئاماده‌كارى كردووه‌.

ته‌ها حه‌مه‌ ئه‌مین، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”ئێستا كه‌ له‌ واده‌ى هه‌ڵبژاردن نزیكده‌بینه‌وه‌ هێزه‌ سیاسیه‌كان ده‌ستیان به‌ گفتوگۆ بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانى كردووه‌، به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كانیش پرسى تێپه‌ڕاندنى بوجه‌ی ساڵی 2021یان له‌په‌رله‌مان،‌ به‌ستووه‌ته‌وه‌ به‌ پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتییه‌كه”‌.

وتیشى: “ئه‌و لایه‌نانه‌ى نه‌یارى یه‌كترن ده‌یانه‌وێت به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و چۆنێتى پاراستنى به‌شه‌ پشكى خۆیان له‌ بودجه‌، هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه‌ پێكبهێنن، ئه‌وه‌ش به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ سیاسیه‌ى پێشتر كراوه‌”.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، بەپێی بڕیاری مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، رۆژی شەشی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق بەڕێوەدەچێت، بەڵام تائێستاش ئه‌گه‌رى دواخستنى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ئارادایه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا