پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و هۆکارەکەی بۆ پرۆسەی چاکسازی لە دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا گەڕاندەوە.
ئەمڕۆ هەینی، 24ـی 11ـی 2023، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە هەردوو یەكەی وێستگەی خەبات 300 مێگاوات کارەبا لە ڕۆژی (15)ی ئەم مانگەوە کەم بووەتەوە. تا كۆتایی مانگ پرۆسەکە تەواو دەبێت و وێستگەکە دەکەوێتە کار و ماوەکانی پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستەڕوو، ئەم چاکسازییە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا بەهۆی سەرماوە، بۆیە ماوەی چەند رۆژێکە کاتەکانی پێدانی کارەبا کەم بووەتەوە.