رێواز فایەق: كەموكوڕییەکانی یاسای بەرەنگاربوونەوە هۆكاری هەڵكشانی توندوتیژییەكانە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بوونی كەلێن و كەموكوڕی لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی هۆكاری هەڵكشانی توندوتیژییەكان بووە.

رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسی یەكسانی جێندەری و ستراتیژیی هێزی ژنان رایگەیاند، یەكێك لە هۆكارەكانی هەڵكشانی توندوتیژی یان كۆنتڕۆڵنەكردنی توندوتیژی، بوونی هەندێك كەموكوڕی و كەلێنە لە یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2011 ی توندوتیژی.

هاوكات بە پێویستیزانی كەلێنەكانی ئەو یاسایە پڕ بكرێتەوە، چونكە لە ئەنجامی جێبەجێكردنی ئەو یاسایە دەركەوتووە كە پێویستی بە هەمواركردنەوە هەیە، بۆیە پەرلەمانی كوردستان رۆژی 23-11-2021، خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پێشنیازە یاسایەكی نوێكردووە كە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ ئامادەكراوە.

رێواز فایەق رایگەیاند، لەماوی پێنج ساڵی رابردودا ئامارەكانی توندوتیژی زیادیانكردووە ئەوەش مایەی نیگەرانییە، بەهۆی پێشكەوتنەكانی بواری تەكنۆلۆجیاوە جۆرەكانی توندوتیژی دژ بە ژنان گۆڕانكارییان بەسەردا هات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا