دووەمین پێشانگای كتێب لە سلێمانی دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی رایگەیاند، بە پابەندبوون بە رێنماییە خۆپارێزییەكان لە كۆرۆنا بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی بكرێتەوە.

ئەریوان سیوەیلی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، “دووەم پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت كە لە 18 تا 27 ی مانگی 11ی داهاتوو دەبێت و 350 كۆمپانیا لە 15 وڵاتی جیاجیاوە بەشداری تێدا دەكەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دووەمین پێشانگای كتێب بەچاودێریی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەلایەن كۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل بەدروشمی (كتێب هاوڕێی بەردەوامە) دەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا