بڕیارێکی توند دژی ئەو کەسانەی زیان بە ئابووری عێراق دەگەیەنن

پۆڵەتیک پرێس

بە بڕیارێکی ئەنجومەنی دادگای باڵای عێراق، رێوشوێنی پێویست دژی ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە زیان بە ئابووری نەتەوەیی دەگەیەنن.

ئەنجومەنی دادگای باڵای عێراق داوای لە دادگاکانی لێکۆڵینەوە کرد رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر دژی هەموو ئەو کەسانەی زیان بە ئابووری نەتەوەیی دەگەیەنن، ئیدی ئەو کەسانەبێت کە بازرگانی بە دراوی بیانییەوە دەکەن، یان ئەوانەی بازرگانی بە کاڵا و خۆراک و پێداویستی رۆژانەی هاوڵاتیانەوە دەکەن.

لە بەیاننامەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنەکەدا داوا لە وەزارەتی ناوخۆ کراوە، بەڕێوەبەرایەتییەکان پۆلیس کە تایبەتن بە پشکنینی دوکانەکانی فرۆشتنی دراوی بیانی و شتومەک، رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو کەسانە بگرنە بەر کە سەرپێچی دەکەن.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیەی چەند رۆژی رابردوو لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی سپیکردنەوەی پارە ئەنجامدرا دەرکەوت، چەندین ئۆپراسیۆنی نایاسایی و ساختەکاری هاوبەش لە بازاڕی هەراجکردنی پارە و قاچاخچێتی دراوی بیانی لەدوای دابەزینی بەهای دینار لە عێراق ئەنجامدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا