سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری جەخت لە گرنگی دەسەڵاتی دادوەری دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ فایق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق كۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی میكانیزمی پشتگیری لە دادوەری و دابینكردنی هەموو پێویستییەكانی سەركەوتنی كاری دادگاكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان ئاڵ و گۆڕكرا و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاریكاریی هاوبەشی نێوان دەسەڵاتەكان و لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی عێراق كردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان و گەیاندنی وڵات بە كەناری ئارامی.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەختی لە گرنگیی رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە سەقامگیری و بەڕێوەبردنی وڵاتدا كردەوە و بەتایبەتی ئاماژەی بە ئامادەیی و رۆڵی كارای سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵا دادوەریی عێراق كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا