کۆمسیۆن نامەیەکی بەپەلە ئاڕاستەی دەنگدەران دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆن نامەیەکی بەپەلە ئاڕاستەی دەنگدەران دەکات، سەبارەت بە ڕۆژی هەڵبژاردن 10ی تشرینی یەکەم.

ئەمڕۆ دوو شەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2021، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان نامەیەکی بەپەکە ئاڕاستەی دەنگدەران دەکات، کە دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بکەن.

نیبراس ئەبو سۆدا یاردەدەری وتەبێژی کۆمسیۆن وتی، پەیامی ئێمە ئەوەیە بە زووترین کات کاردتەکانی دەنگدان وەربگرنەوە، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی هەڵبژاردن بکەن داواکارییەکان بەدەست بهێنن.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆمسیۆن بەڵێن بە دەنگدەران دەدات، ڕێگە نادات دەستکاری دەنگەکانیان بکرێت، لە بەرزترین ئاستدا هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.

وتیشی لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەنجام دەدرێت، بەبەشداری 21هاوپەیمانی و 167حزب و 3هەزارو 249کاندید کە لە نێویاندا 951 ژنی تێدایە.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک