لەم ناوچەی هەرێم گرووپێكی چەكداری نایاسایی دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی گروپێكی چەكداری نایاسایی ڕادەگەیەنێت، ئەندامانی گروپەكە ناویان لەخۆیان نابوو ( فەوجە خۆبەخشەكەی گەرمیان).

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە ئەنجامی هەوڵە بەردەوامەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە پێناو زیاتر چەسپاندنی یاسا و ڕێگریكردن لە هەموو كارێكی نایاسایی و تێكدەرانە و دابینیكردنی ئاسایش و ئارامی، هێزەكانی دەزگای ئاسایش، ئەمڕۆ 17_7_2023 بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، توانیان دوای ڕووبەڕوبونەوە ئەندامانی گروپە چەكدارە نایاساییەكە دەستگیربكەن. كە ببونە هۆی پشێوی و نائارامی لە ناوچەكە و هەستاون بە خۆنمایشكردن و وەرگرتنی سەرانە و هەڕەشەكردن و تەقەكردن و تۆقاندنی هاوڵاتیان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە كاتی دەستگیركردنی چەكدارەكان، ڕووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش بونەوە، لە ئەنجامدا دوو كارمەندی ئاسایش برینداربوون كە هیوای زوو چاكبونەوەیان بۆ دەخوازین، لە كاتی ڕوبەڕووبونەوەكەدا دوان لە چەكدارەكان برینداربوون و یەك چەكدار گیانی لەدەستدا.

هێما بەوەشكراوە، ئێستادا بە فەرمانی دادوەر بە ماددەی 156 لە یاسای سزادانی عێراقی ئەندامانی گروپە چەكدارەكە دەستگیركراون و ڕووبەڕووی یاسا كرانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا