لە هەریر بەهۆی شەڕەتەقەی نێوان دوو بنەماڵەوە کوڕ و دایکێک کوژران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە  شارەدێی هەریر شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا و بەهۆیەوە کوڕێک و دایکی کوژران.

لەوبارەیەوە محەمەد ئامۆکەیی بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی شەقڵاوە ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕەتەقەی نێوان دوو بنەماڵە لە هەریر، کوڕێک بەناوی مستەفا یوسف و دایکی کوژراون”.

وتیشی، تەرمی دوو کوژراوەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی داد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی محەمەد ئامۆکەیی، شەڕەکە کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوویداوە و تەقەیەکی زۆری تێدا کراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و دوو کەسی بنەماڵەی بەرامبەریش بریندار بوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا