فوئاد حسێن گەشتە سعودیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی عێراق بۆكۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، گەیشتە ریازی پایتەختی سعوودیە.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، ئەمرۆ پێنجشەممە، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، بۆ كۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، گەیشتە شاری ریازی پایتەختی سعوودیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، 85 وڵات و رێكخراو و كۆمپانیا و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسان، بەشداری لەكۆبوونەوەكە دەكەن.

وتیشی: وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ زۆرێك لە هاوتاكانی كۆبوونەوە دەكات لەسەر دۆسیەی تیرۆر و گرووپە توندڕەوەكان، هەروەها حكومەتی عێراق هەوڵەكانی خۆی لەو رووەوە دەخاتە روو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا