بایدن لەگەڵ سەرۆکی دوو وڵات کۆنابێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی کۆشکی سپی، جۆ بایدن سەرۆکی وڵاتەکە لە داهاتوودا لەگەڵ سەرۆکی دوو وڵاتدا کۆنابێتەوە کە یەکێکیان ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیایە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی کۆشکی سپی، بایدن بەنیاز نییە لەمیانی لوتکەی کۆمەڵەی بیست کۆبوونەوە لەگەڵ ڤلادمیر پوتن و شا محەمەد بن سەلمانی جێنشینی سعودیە کۆببێتەوە.

هۆکاری کۆنەبوونەوەی بایدن لەگەڵ ئەو سەرۆکە دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی ئۆکرانیا کە کاریگەری ئابووری و سیاسی ئەو جەنگە لەسەر جیهان ئەمریکای نیگەران کردووە.

بڕیارە لوتکەی کۆمەڵەی بیست لە 2ی تشرینی دووەمی 2022 لە شاری بالی لە ئیندۆنیزیا بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا