بە مەبەستی كەمكردنەوەی بەهای دۆلار بانكی ناوەندی رێوشوێنی نوێ‌ دەگرێتەبەر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە مەبەستی كەمكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، بانكی ناوەندیی عێراق بڕیاری دا بە زیادكردنی پشكی دۆلار بۆ بانكەكان و زیادكردنی بڕی دۆلاری فرۆشراو. ئەو هەنگاوەش لە سبەی پێنجشەممەوە دەستپێدەكات.

بانكی ناوەندی عێراق رۆژی چوارشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە سبەی پێنجشەممەوە دەست دەكات بە زیادكردنی دەروازەكانی فرۆشتنی دۆلار بە بانكەكان، ئەویش لەرێگەی زیادكردنی بڕی دۆلاری فرۆشراو و زیادكردنی پشكی دەروازەی بانكەكان.

بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوەش داوە، دەروازەی بانكەكان فراوانتر دەكرێن و فەرمانبەرانی بانكی ناوەندی بەدواداچوون بۆ ئەدایان دەكەن بۆ پاڵپشتیی هەوڵی بانكەكان بۆ ئەوەی كڕیارانی دۆلار بەشێوەیەكی ئاسان ئەو دراوەیان بەدەست بگات.

ئەو بانكە خشتەیەكی بڵاوكردووەتەوە كە ناوی لقی ئەو بانكانەی تێدایە كە هاووڵاتییان دەتوانن دۆلاریان لێ بكڕن و ئەو پرۆسەیە لە 29ی كانوونی یەكەمی 2022 و رۆژانی جەژنی سەری ساڵ (هەینی، شەممە و یەكشەممە) و رۆژانی دواتر كاری پێدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا