داهاتی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، داهاتی هەشت مانگی ئەم ساڵ بە بەراورد بە هەشت مانگی پار ساڵ زیادیکردووە.

پشتکێو نەجم، لێپرسراوى بەشی کاروباری وزە لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى رایگەیاند، داهاتی کارەبا ئەم ساڵ تا کۆتایی مانگی هەشت، بە بەراورد بە هەمان ماوەى رابردوو زیادیکردووە و پشکى قیستى قەرزى کارەباش تا 12 پشک بەردەوامە.

وتیشی: وەک هاوکارییەک بۆ هاوڵاتیان و هاوبەشانى کارەبا، هەرکەسێک بیەوێت پارەى کارەبا یان قەرزى کارەبا بدات بۆى دەکرێت بە 12 پشک (قیست).

لێپرسراوى بەشی کاروباری وزە رونیکردەوە، بەشێک لە کارگە گەورەکانی سنورى پارێزگاى سلێمانى پارەیان داوە، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی مامەڵەکانیان بڕی پارەکانیان بۆ ناو داهاتی ئەو هەشت مانگە نەهاتووە و لە داهاتی مانگەکانی دوای هەشت دەردەکەوێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا