پۆڵەتیک پرێس
سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، پێویسته دۆخی که‌رکوک چارەسەربکرێت بۆ پێکەوەژیان بەپێی دەستور و دوور لە سیاسەتی سەپاندنی ئەمری واقیع.
نوسینگەی سەرۆککۆماری عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لە نوێنه‌ری پێکهاتە جیاجیاکانی شاری که‌رکوک کردووە و جەختی له چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و زامنکردنی پێکه‌وه‌ژیان کردووەتەوە دوور له سياسەتی سەپاندنی ئەمری واقیع.
هاوکات، لە دیدارەکەدا جه‌خت له پێویستی چارەسەرکردنی دۆخی شاری کەرکوک بە پشتبەستن بە دەستور و خواستی دانیشتوانی رەسەنی ئه‌و شاره کراوە.
نوسینگەی سەرۆککۆماری عێراق راشیگەیاندووە، ته‌ئکید لە ده‌سته‌به‌رکردنی دیموکراسی و پێکه‌وه‌ژیان کرایەوە، کە واپێویست ده‌کات خه‌ڵکی که‌رکوک خۆیان بڕیاره‌کانیان بده‌ن و شارەکە به‌دوور بگرن لەوەی ببێته گۆڕه‌پانی ململانێ و به‌ریه‌ککه‌وتن.
هەر لە دیدارەکەدا باس لەوەشکراوە: مه‌ترسی ئه‌وە هەیە چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌کان ببێته درزێک و تیرۆرستان هه‌وڵ بده‌ن بیقۆزنه‌وه و هه‌ڕه‌شه له ئارامی و ژیان و گوزه‌رانی که‌رکوک بکه‌ن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: حکومەتەکەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق سوره له‌سه‌ر ئاڕاستەی یەکلایکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و هەنگاونان به‌ره‌و چارەسەری پێویست.