لەمانگی ڕابردوودا 76 تەرم براوەتە پەیمانگای پزیشکیی دادی سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لەمانگی ڕابردوودا 76 تەرم براوەتە پەیمانگای پزیشکیی دادی سلێمانی.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2022) 76 تەرم براوەتە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی و پشكنینیان بۆ كراوە بەمەبەستی دەست نیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 58 یان لەڕەگەزی نێربوون و 18 یان مێ بوون.

ئەوەش هاتووە، ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 27 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 10 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 5 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 1 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەخوارەوە و 6 حاڵەتی خنكان لەئاودا و 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا