وەزیری دەرەوەى روسیا لەبەغدایەو سبەینێ دیدارەکانى دەست پێدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی رووسیا بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە عێراق و لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەدا کۆدەبێتەوە.

ئەمشەو سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە عێراق و لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەدا کۆدەبێتەوە.

لە سبەی دووشەممەوە وەزیرى دەرەوەى روسیا بەرنامەی کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکات و دوای بەغدا بڕیارە سەردانى هەرێمی کوردستان بکات.

 شاندەکە لە کەسانى ئابووری و وەبەرهێنان کە کۆمەڵێک کۆمپانیای هەمەجۆر پیێکدێت و لەوانە لە کەرتی نەوت و گاز، جگە لە ژمارەیەک کۆمپانیا لە کەرتی دیکە.

ئەم سەردانە هاوکاتە لەگەڵ ئەو دەنگۆیانەى کە باس لەوە دەکرێت عێراق و هەرێمی کوردستان غازی سروشتى رەوانەى ئەوروپا بکەن وەک جێگرەوەیەکى روسیا کە پێشتر برێت مەکگۆرک لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق تاوتوێی کردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا