فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی یەکشەممە، فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق بەڕێژەی %52 بەرزبووەوە و گەیشتە زیاتر لە 29 ملیۆن دۆلار.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بانکی ناوەند لەمیانی ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەکاندا، بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوەبینیوە لە رێژەی فرۆشتنی دراوی قورس کە بەهاکەی دەگاتە 29 ملیۆن و 452 هەزار دۆلار.

ئەوەش هاتووە، هەر دۆلارێک بەرامبەر بە هەزار و 460 دینار فرۆشراوە و  بەبەراورد بە رۆژی پێنجشەممەی پێشوو زیادیکردووە کاتێک بەهای فرۆشی دراوی قورس گەیشتە 19 ملیۆن و 621 هەزار دۆلار.

لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکانی عێراق، بانکی ناوەند بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی بەهای دیناری عێراق بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەجۆرێک بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 145 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەبکرێت..

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا