پۆلیسی هەولێر زانیاری نوێ‌ لەسەر كوژرانی هاووڵاتیەك دەخاتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، هێزەكانیان توانیویانە بكوژی ئەو كەسە دەستگیربكەن كە شەوی رابردوو لە شاری هەولێر كوژرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رووداوەكە كردووەتەوە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: كاتژمێر 8:30 خولەكی شەوی رابردوو تاوانێكی كوشتن لە ناو شاری هەولێر روویدا، دەست بەجێ هێزەكانمان چوونە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتی: دەركەوت كەسێكی تەمەن 30 ساڵ كوژراوە ، لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چەند تیمێك پێكهێنرا و لێكۆڵینەوەیان دەست پێكرد، بۆئەوەی ئەنجامدەری تاوانەكە بناسرێتەوە و دەستگیربكرێت.

وتیشی: توانرا بە ماوەیەكی كەم لە هەمان شەودا بكەری سەرەكی تاوانەكە دەستگیربكرێت بەناوی (ش، و، ح) تەمەن 28 ساڵ، كە ناسراوی كوژراوەكەبووە.

روونیشیكردەوە ئێستا سەرقاڵی رێكخستنی پەڕاوی لێكۆڵینەوەین بۆئەوەی بیدەینە دادگا و رێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا