زانیاریی نوێ لەبارەی پێدانی پارە بەھاوڵاتیان بەرامبەر وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، پێدانی پارە بەو کەسانەی کارتەکانی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە، هەواڵێکە دوورە لە راستییەوە.

لەماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، ئەو کەسانەی کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە، بڕە پارەیەکی دیاریکراویان بۆ تەرخان دەکرێت تا بچن کارتەکانیان وەربگرنەوە و ئەم بڕە پارەیەش لەڕێگەی هێڵەکانی ئاسیاسێڵ-زەین-کۆڕەک تیلیکۆمەوە دەدرێت بە هاوڵاتیان.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و قسەیەکە و کراوە، دۆخی عێراق بەجۆرێکە لە ئێستادا پارە نییە، چ بگات بەوەی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بکرێت بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.

لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیشەوە ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، بانگەشەی هەڵبژاردن زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان پابەند بوون بە یاسا و رێکارەکانی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن.

وتیشی: تا ئێستا هیچ جۆرە سەرپێچییەکی دیار تۆمار نەکراوە و ئەوەی هەبووە چەند شتێکی کەم بووە وەک هەڵواسینی پۆستەر لە شوێنی هەڵە و دواتر لایەنەکە ئاگادار کراوەتەوە و هەڵەکەی چاک کردووە .

276 حیزب و 44 هاوپەیمانی ئەمساڵ لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەشدار دەبن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسیی پەرلەمان کە بەسەر 83 بازنەی هەڵبژاردن دابەشکراون، هاوکات زیاتر لە 24 ملیۆن کەس لە عێراق مافی دەنگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا