پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2023 لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا پەسەندناکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە باسم عەوادی ئاشکرایکرد، ڕەشنووسی بودجەی 2023ی عێراق تەواوبووە، بەڵام لە قۆناغی کۆتاییدایە.
وتیشی، هێشتا ڕاو بۆچوونی هەندێک لە دامەزراوە گرنگەکانی دەوڵەت ماوە لەبارەی بودجەکە وەربگیرێت.
هەرچەندە پێشتر وا ڕاگەیەندرا کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا پڕۆژەیاساکە پەسەنددەکرێت، بەڵام وتەبێژەکەی حکومەت دووپاتی کردەوە، ئەمڕۆ پەسەند ناکرێت، بەڵام ئاماژەی بەهێز هەیە کە لەم مانگەدا پەسەندبکرێت.