گۆڕان دەچێتە بەرەكەی پارتی

پۆڵەتیك پرێس

بزووتنەوەی گۆڕان بەداواكارییەكەی پارتی دیموكرات رازی بووە بۆ رەتكردنەوەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان و دەچێتە بەرەكەی ئەو حزبەوە.

پارتی دیموكرات چەند رۆژێكە دەستی بەچەند هەوڵێك كردووە، بۆ ئەوەی بەرەیەك لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان‌و عێراق دروستبكات، ئەوەش لەپێناو راگرتنی هەوڵەكانی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق.

پارتی دیموكرات لەو چوارچێوەیە هەفتەی رابردوو شاندێكی ناردە بەغداو لەگەڵ چەند لایەنێكی عێراقی كۆبووەوە، رۆژی شەممەش 12ی ئەیلوول شاندی خۆی ناردە سلێمانی‌و بەجیا لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان‌و یەكێتی نیشتمانی كۆبووەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دراوە بەپۆڵەتیك پرێس، لەكۆبوونەوەكانی شاندی پارتی لەگەڵ یەكێتی‌و گۆڕان، داوای پشتگیری ئەو دوو لایەنەی كردووە، بۆ ئەوەی یەكهەڵوێستبن لەبەرانبەر رەتكردنەوەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لەكۆبوونەوەی شاندی پارتی‌و گۆڕان، رێككەوتن كراوە، هەردوولا هەماهەنگ بن لەرەتكردنەوەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان، بەڵام یەكێتی تائێستا وەڵامی فەرمی نەداوەتەوەو باسی لەوە كردووە، دەبێت تاوتوێی ئەو پرسە بكەن.

شاندی پارتی لەچوونیان بۆ بەغداش، بۆ هەمان مەبەست رێككەوتنیان لەگەڵ دەوڵەتی یاسا كردو بڕیارە پێكەوە كار بكەن، تا لەداهاتوو هەوڵی هەمواری یاسای هەڵبژاردن رابگرن.

ماوەیەكە پەرلەمانی عێراق دەستی بە هەوڵ كردووە، بۆ ئەوەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق بكات، كە ماددەی 15ی هەڵبژاردنەكە كێشەی لەسەرەو تایبەتە بە سیستەمی بازنەی هەڵبژاردنەكان.

 

بەشێك لەلایەنەكان پێیانوایە دەبێت سیستەمی هەڵبژاردن لەسەر بنەمای فرەبازنەیی بەرێوەبچێت‌و چەند لایەنێكی تریش دەیانەوێت بەهەمانشێوە بازنەكان لەسەر بنەمای پارێزگاكان دابەشبكرێت، كە پارتی پشتگیری ئەوەی دووەم دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا