ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی راسپارد لەگەڵ گەشتنی پارە دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەكانی وەفدەكەی هەرێم لەگەڵ هەرسێ سەرۆكایەتییەكە و هێز و لایەنە سیاسییە عێراقییەكان و فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران ئامادەی بوو، ئەنجومەنی وەزیران سەركۆنەی هێرشی سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵیی عەربەتی لە پارێزگای سلێمانی كرد و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری شەهیدەكان كرد و هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست. لە هەمانكاتدا ئەنجومەنی وەزیران داوای كرد كە ڕێز لە سەروەریی و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و عێراق بگیرێت.

پاشان پوختەی سەردانی وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا لە14_9_2023 بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەكانی وەفدەكە لەگەڵ هەرسێ سەرۆكایەتییەكە و هێز و لایەنە سیاسییە عێراقییەكان و فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خرایەڕوو.

عەنجومەنی وەزیران، دڵنیایدا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەرگیز سازش لە سەر ماف و شایستە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان ناكات و دەستبەردارییان نابێت و لە هەوڵەكانی بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەری بنەڕەتی كێشەكانی پەیوەندیدار بە مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێم.

ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی و ئابووریی ڕاسپارد كە لەگەڵ گەیشتنی یەكەم گوژمەی پارەكە كە 700 ملیار دینارە، لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە، یەكسەر بە بێ دواكەوتن دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەممووزی مووچەخۆرانی هەرێم بكرێت.

پاشان لە بڕگەیەكی دیكەی كۆبونەوەكە، وەزیری تەندروستی سامان بەرزنجی، ڕاپۆرتێكی دەربارەی نەخۆشی سكچوونی توند ( كۆلێرا) و پێشنیار و ڕێكارەكانی چارەسەریی و خۆپارێزییەكانی دامەزراوە تەندروستییەكان و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان خستەڕوو، دوای گفتوگۆ، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕاسپاردە و پێشنیارەكانی وەزارەت پەسەندكرا و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان ڕاسپێردران، ڕێكاریی خۆپارێزیی پێویست لەمبارەیەوە بگرنەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا