ڕوسیا لەناوبردنی کۆگایەکی چەکی ئەمریکای لە ئۆکرانیا ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای ڕوسیا ڕایگەیاند، لەڕێی بەکارهێنانی مووشەکی زۆر وردەوە کۆگایەکی گەورەی چەکی لەنزیک شاری ئۆدێسا لە باشوری ئۆکرانیا کردووەتەئامانج، ئەو چەکانەی تێدابووە کە هێزەکانی ئۆکرانیا لە ئەمریکایان وەرگرتووە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، “هێزەکانی ڕوسیا توانییان لەڕێی بەکارهێنانی مووشەکی زۆر ورد و دوورمەوداوە بنکەیەکی لۆجستی لە فڕۆکەخانەی سەربازی نزیک ئۆدێسا بکەنەئامانج کە تێیدا بڕێكی زۆر چەکی بیانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا هەڵگیرابوو”.

وتیشی، “ئەو مووشەکە ڕوسیانەی کە زۆر بەوردی ئامانجەکانیان دەپێکن توانیویانە نزیکەی 22 بنکەی سەربازی ئۆکرانیا بکەنەئامانج”، هەر هەمان سەرچاوە ئاشکراشی کرد، “فڕۆکەوانی ڕوسیا ڕۆژی شەممە 79 بنکەی سەربازی ئۆکرانیایان کردووەتەئامانج و 16 کۆگای سوتەمەنی و چەکیان بۆردومان کردووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا