حەماس داوای راگرتنی رێككەوتنەكانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بزوتنەوەی حەماس رێككەوتن و ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی هەندێك لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل بە هەڵەیەكی نیشتمانیی و نەتەوەیی ناو دەبات و هاوكات داوای راگرتنیان دەكات.

حەماس لە بەیاننامەیەكدا، كە بەبۆنەی ساڵیادی 33 هەمینی دامەزراندنی خۆیەوە بڵاوی كردووەتەوە باس لەوە دەكات، ئەو جۆرە رێككەوتنانەی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجامیانداوە تەنها خزمەتی پرۆژەی سەهیۆنی دەكەن.

دەشڵێن، “رێككەوتنی وڵاتانی عەرەب لەگەڵ ئیسرائیل هەڵەیەكی نیشتمانیی و نەتەوەییەو داواش لە وڵاتانی عەرەبی دەكەین ئەو جۆرە رێككەوتنانە راگرن”.

ئەو بەیاننامەیەی حەماس دوای ئەوە دێت، تا ئێستا شەش وڵاتی عەرەبی، لەوانەش میسر، ئوردن، ئیمارات، بەحرێن، سودان و مەغریب پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی كردووەتەوە.

حەماس بزوتنەوەیەكی ئیسلامی “توندڕەوی” فەلەستینییە و لەلایەن ئەمریكاوە بە یەكێك لە رێكخراوە تیرۆریستییەكان دانراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا