فەرماندەیەکی پێشمەرگە: هێرشەکانی داعش لە خانەقین بەڕێژەی %90 کەمیان کردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیەکی سەربازی هێزەکانی پێشمەرگە دەڵێت، لەماوەی ئەم چەند مانگەی کۆتایی بەهۆی هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بەڕێژەی %90 هێرش و چالاکییەکانی داعش لە خانەقین و ناوچە سنورییەکانی هەرێم کەمیان کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە موقەدەم جەلیل مام فایەق، ئامر لیوای سێی میحوەری یەکی پێشمەرگە ڕایگەیاند، “لەماوەی شەش مانگی کۆتایی لە سنوورەکانی خانەقین هێرش و چالاکییەکانی داعش بەڕێژەی %90 کەمیان کردووە و هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەماهەنگی هاوبەش لە بنکەی خانەقین لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە و ئاڵوگۆڕی زانیاریی ئەمنی و هەواڵگری لەنێوانیاندا”.

وتیشی، “بەرپرسیارێتی لیوای سێی پێشمەرگە لە دەوروبەری خانەقین دەستپێدەکات بەتێپەڕین بە ناوچەی کوڵەجۆ و سنوری قەزای کفری، لە ئێستادا ئەو ناوچانە پارێزراون و خاڵین لە مۆڵگەکانی داعش”.

لە ساڵی 2017ەوە بەردەوام ناوچەکانی دەوروبەری جەلەولا و خانەقین بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و بۆشایی ئەمنییەوە ڕوبەڕوی هێرشی چەکدارانی داعش دەبێتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا چەندین هاووڵاتی مەدەنی و ئەمنی کراونەتەئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا