ئێران تۆمەتەكانی رۆژئاوا رەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەو هەواڵانەی باس لە ناردنی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی وڵاتەكەی بۆ مۆسكۆ دەكەن بەدرۆ دەخاتەوە و دەشڵێت، رۆژئاواییەكان سەدان ملیۆن دۆلاریان بۆ پڕچەككردنی لایەنێك خەرج كردوە، بەڵام دەیانەوێت تاران بە بون بە بەشێك لەم جەنگە تۆمەتبار بكەن.

ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، تاران بەهیچ شێوەیەك هانی بەكارهێنانی توندوتیژی و خۆشكردنی ئاگری جەنگی نەداوە و وڵاتەكەیان بەشێك نییە لەم جەنگەی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ.

وتیشی، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن كە گوایە فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی دروستكراوی وڵاتەكەمان لە ئۆكرانیا بونەتە هۆی ئەوەی هاوڵاتیان بكوژرێت، ئەم هەواڵانە دورن لە راستییەوە و تەنها لەپێناو بەرژەوەندی وڵاتانی رۆژئاوادایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا