هێزه‌كانی عێراق له‌كه‌ركوك 4 حه‌شارگه‌ی داعشی له‌ناوده‌به‌ن

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، چوار حه‌شارگه‌ی داعش له‌ سنوری كه‌ركوك وێران و خاپوركران كه‌ ژماره‌یه‌ك ته‌قه‌مه‌نی و فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیشى تێدا بووه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ی ته‌مموز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، له‌ ڕێگای زانیاری وردی تیمه‌كانی هه‌واڵگری و به‌هه‌ماهه‌نگی فیرقه‌ی پێنجی پۆلیسی فیدرالی تواندراوه‌ ،چوار حه‌شارگه‌ی داعش له‌ دۆڵی ئه‌بو خناجر و ئاوی روزه‌م دووڵ كه‌رحه‌ غازان له‌ ناحیه‌ی ڕیازی پارێزگای كه‌ركوك خاپورو وێران بكه‌ن.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆرچه‌ك ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شانه‌ی ئه‌منی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ژماره‌یه‌ك كه‌ل و په‌لی لۆجستی و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان و چوار موشه‌كی دژه‌ قه‌ڵغان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا