ئاسایشی ھەولێر چوار کەس بە تۆمەتی ھەڵکوتانە سەر ماڵێک دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو کەسەی لە هەولێر هەڵیکوتایە سەر ماڵی خزمێکی و ئۆتۆمبێلێکی سووتاند، لەگەڵ سێ کەسی دیکە دەستگیر کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانمان و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر چوار تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەناوەکانی (ش. م. ی) و (ع. س. م) و (ن. ئـ. پ) و (ل. م. ک).

دەشڵێت، تۆمەتباری سەرەکی (ش. م. ی) لەسەر پارە و میرات بووەتە کێشەی کۆمەڵایەتی لەگەڵ ماڵی خاڵەکانی و بەو هۆیەوە  سێ تۆمەتبارەکەی تری کە ناویان لەسەرەوە هاتووە، چەند جارێک هانداوە لە بەرامبەر بڕێک پارە تاوەکو هەڵبکوتنە سەر ماڵی ئەو خاڵانەیان.

ئاماژە بەوەش دەکات، بەو نیازەش چەکی بێ مۆڵەتیان بەکار هێناوە و تەقەیان لە ماڵی خاڵەکانیان کردووە، دواینجاریش لەلایەن تۆمەتبار (ع. س. م) هەوڵی سووتاندنی ئۆتۆمبێلەکەی خاڵی دابوو.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا