پۆڵەتیک پرێس
سوپای عێراق بە بەهای زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار چەکی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەرگرت.
فەرماندەی پرۆسەکانی جەزیرە ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ ی ئایاری ٢٠٢١، چەک و پێداویستی سەربازی بە بەهای یەک ملیۆن و ٤٠٧ هەزار و ٩٣٨ دۆلار لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەرگرت.
چەک و پێداویستیە سەربازییەکان لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە باشوری پارێزگای ئەنبار ڕادەستی سوپای عێراق کران.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک کە بۆ میدیاکان قسەی کردووە، “ئامانج لە ڕادەستکردنی ئەم چەکانە بۆ ڕووبەڕووبوونەی داعشە و لەچوارچێوەی سندوقی پارەدارکردن و ڕاهێنان و ئامادەکاری ڕووبەڕووبوونەوەی داعشە کە پێشکەشی هێزە عێراقییەکانی دەکات”.