قوباد تاڵەبانی داوای كرد یەكێتیی ئەوروپا زیاتر هاوكاری هەرێمی كوردستان بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران لەگەڵ تۆركیڵد بیگ، نوێنەری یەكێتیی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و پێكەوە چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ كرد.

لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوارشەمە، 17 ی كانوونی دووەمی 2024 لە هەولێر بەڕێوەچوو، باسی چۆنییەتی رەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان لە هەرێمی كوردستان كرا. لەم چوارچێوەیەشدا جەخت كرایەوە لەسەر پشتگیریكردنی پڕۆژەی بازرگانی بچوك و بە تایبەتیش ئەو پڕۆژانەی لەلایەن گەنجان و بە بیرۆكەی گەنجانەوە پێشكەش دەكرێن.

لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی داوای كرد یەكێتیی ئەوروپا زیاتر هاوكاری هەرێمی كوردستان بكات، بە تایبەتیش لەڕووی گواستنەوەی ئەزمونی وڵاتانی ئەوروپا لە پێشخستنی پڕۆژە بازرگانییە بچوكەكان.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا قسە لەسەر پلاتفۆرمی سمارت سولی و كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ داهێنان و كارسازی كرا كە بڕیارە رۆژی 25 ی ئەم مانگە لە سلێمانی بەڕێوەبچێت. هەردوولا هاوڕابوون كە پلاتفۆرمی سمارت سولی پڕۆژەیەكی گرنگە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی حكومڕانی لەڕێگەی بەشداری پێكردنی هاوڵاتییان لە چارەسەركردنی كێشەكاندا. لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆك وەزیران داوای كرد یەكێتی ئەوروپا هاوكاری پێشخستنی پلاتفۆرمەكە بكات.

پلاتفۆڕمی سمارت سولی دەستپێشخەرییەكی نوێی جێگری سەرۆكوەزیرانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی شار لەڕێگای بەشداریكردنی هاوڵاتییان و كەسانی پسپۆڕ لە دۆزینەوەی چارەسەری زیرەك و داهێنان لە بوارە جیاوازەكاندا.

ئامانجی پڕۆژەكەش پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزارییە بە هاوڵاتییان و پێشخستنی سیستمی بەڕێوەبردن و حكومڕانییە لە هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا