پەرلەمانتارێكی پێشووی هەدەپە سزا دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای سزای ئاسڵیەی چوارەمینی ئامەد بە بانگەشەی سوكایەتی بە حكومەت و دەوڵەت سزای پێنج مانگ زیندانی بەسەر پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە سڕی سورەیا ئۆندەردا سەپاند.

پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە كە دوای ئەوەی مافی پارێزبەندی لێسەنرایەوە و دەستگیركرا، پێشتر بە پاساوی وتەكانی لە دادگا كە وتبووی ئیدارەی ئەردۆغان جێگەی گومانە دادگایی كرابوو و بە تۆمەتی سوكایەتی بە سەرككۆمار سزای بەسەردا سەپێنرابوو.

هەروەها سڕی سورەیا ئۆندەر ئەمجارەیان لەسەر هەمان ئەو قسانە لە گردبوونەوەی پارتەكەی لە ناوچەی باغڵەری ئامەد كەوتە بەرلێپرسینەوە.

لە دۆسیەكەدا تۆمەتی سوكایەتی بە دەوڵەت و حكومەت و دامەزراوە دادوەرییەكان خراوەتە پاڵ و دادگای سزای ئاسڵیەی چوارەمینی ئامەد سزای پێنج مانگ زیندانی بەسەر ئۆندەردا سەپاند و ئاشكراكردنی سزاكەشی هەڵپەسارد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا