نرخی نەوت لە مامەڵەکانی رۆژی پێنجشەممەدا بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت لە مامەڵەکانی رۆژی پێنجشەممەدا بەهۆی ئاماژەکانی کەمکردنەوی بڕی سوود لە بانکی فیدراڵیی ئەمریکا و داتاکانی پەیوەست بە گەشەی ئابووری چین بەرزبووەوە.

رۆژی پێنجشەممە 1ـی شووباتی 2024، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 46 سەنت بەرزبووەوە و بە 81 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 47 سەنت بەرزبووەوە و بە 76 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە رۆژی پێنجشەممەدا پاش ئەوە دێت، لە وەشانی پێشووی نرخەکان، نەوت بە رێژەیەکی زۆر زیاتر لە 2 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزینی بەخۆوە بینی.

جیرۆمی پاوڵ، سەرۆکی بانکی فیدراڵیی ئەمریکا رایگەیاند، بڕی سوودی بانکەکەیان لە ماوەکانی رابردوودا گەیشتووەتە لووتکە و پێشبینی دەکرێت لە مانگەکانی داهاتوودا بەرەو کەمبوونەوە بچێت لەکاتێکدا قەبارەی هەڵاوسانی ئابووری ئەمریکا بەهەمان شێوە بەردەوام دەبێت لە نزم بوونەوە و گەشەی ئابووری بەخۆوە دەبینین.

لەلایەکی دیکەوە، داتاکانی پەیوەست بە ئابووری چین دەریدەخەن، ئەو وڵاتە لە چارەکی چوارەمی ساڵی رابردوودا گەشەیەکی باشی ئابووری بەدەست هێناوە، شرۆڤەکارانی ئابووری لە کۆمپانیای راوێژکاری جەی پی مۆرگان پێشبینی دەکەن، لەمساڵیشدا چین وەک یەکێک لە زەبەلاحترین هاوردەکارانی نەوتی جیهان بمێنێتەوە.

ئەو شرۆڤەکارانە پێشبینی دەکەن، لەمساڵدا قەبارەی خواستی چین بۆ نەوت بەبڕی 530 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد دەکات، لە ساڵی رابردوودا گەشەی قەبارەی خواستی ئەو وڵاتە بە بڕی 1 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوتی زیادی کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا