پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە25ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، تونێلی دەربەندیخان لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە دادەخرێت.
هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، تونێڵی دەربەندیخان لە کاتژمێر (12) ی ئەمشەو ڕێکەوتی26/6/2023 ڕۆژی دووشەمە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بەتەواوی دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی هێڵکاری لە شەقامی ناو تونێلەکە بۆماوەی 24 کاتژمێر تونێلەکە دادەخرێت .
ڕوونیکردەوە، ڕێگای بەدیل بۆ هاتووچۆکردن شاخی بەرانان دەبێت و بەهیوای ئەوەی بە وریایەوە شۆفێری بکەن .