بلینکن: پابەندین بە بنیادنانەوەی پەیوەندی لەگەڵ گەلی فەڵەستین

پۆڵەتیک پرێس

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە، وڵاتەکەی پابەندە بە بنیادنانەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ گەلی فەڵەستین.

ئەنتۆنی بلینکن لەتویتەری خۆی بڵاویکردەوە، ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکان بەیەکسانی شایەنی ئاسایش و ئازادی و هەل و شکۆن.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن لەگەڵ چەند بەرپرسێکی فەڵەستینی و دواتریش نوێنەرانی ئیسرائیل لە ئەمریکا کۆدەبێتەوە.

لەماوەی رابردوودا ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکان بۆماوەی زیاتر لە 11 رۆژ لە شەڕ و پێکداداندا بوون و چەندین کەسیش لەهەردوو بەرە بوونە قوربانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا