ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەبێتە بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. عزەت سابیر، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان پۆستی بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراقی بۆ کاروباری گاز بە وەکالەت وەرگرت.

لایخۆیەوە د. عزەت سابیر ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە لە پۆستی بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراقی بۆ کاروباری گاز بە وەکالەت دەستبەکاربووە و لەماوەی یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دەوامکردن دەکات.

وتیشی، وەکو کوردێک گرنگە ئەو پۆستە وەردەگرین و لە داهاتوودا هەوڵدەدەین کەرتی نەوت و گازی عێراق و هەرێمی کوردستانیش پەرەپێبدەین.

بە گوێرەی فەرمانێكی وزاری كە ئەمڕۆ یەکشەممە دەركراوە و واژووی (حیان عبدالغنی)، جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوتی بەسەرەوەیە، هەریەك لە (باسم محەمەد عەبادی، د. حامد یونس، لەیس عەبدولحسێن و د. عزەت سابیر) وەك بریكاری وەزارەتی نەوت دەستنیشان كراون  بەم شێوەیەی خوارەوە:

– باسم محەمەد عەبادی: بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری دەرهێنان (بە وەكالەت).

– د. حامد یونس: بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری پاڵاوتن (بە وەكالەت).

– لەیس عەبدولحسێن: بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری دابەشكردن (بە وەكالەت).

– د. عزەت سابیر: بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری غاز (بە وەكالەت).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا