قوباد تاڵەبانی بریندارانی رووداوەكەی شەوی رابردوی سلێمانی بەسەركردەوە

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی كردو بریندارەكانی ڕووداوەكەی ئەمشەوی بەسەركردەوە.

لە سەردانەكەیدا قوباد تاڵەبانی لە نزیكەوە تەواوی بریندارەكانی بەسەركردەوەو هیوای زوو باشبوونەوەی بۆ خواستن.

شەوی چواری ئەم مانگە دوای ئەوەی ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە توندوتیژی بەرانبەركرا، تیمێكی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی لە سلێمانی چوون بەهانایەوە، بەڵام لە ساتی گەشتنی تیمەدا لەلایەن چەند كسێكەوە بە چەك هێرشیانكرایەسەر.

بەهۆی ئەو روداوەشەوە نەقیبَیك بەناوی محەمەد لەتیف گیانی لە دەستداو سێ پۆلیسی دیكەش برینداربون، تائێستاش هێرشكارەكانی ئەو روداوە دەستیگیرنەكراون و دەنگۆی ئەوە هەیە كوردستانیان جێهێشتبێت.

پێشتریش قوباد تاڵەبانی راگەیەنراوێكی لەسەر روداوەكە بڵاوكردەوەو سەرەڕای هاوخەمی بۆ كەسوكاری كوژراو و بریندارەكان، هاوكات داوایكرد هەرچی زووە ئەنجامدەرانی رووداوەكە دەستگیربكرێن و راپێچی دادگا بكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا