دوای 7 ساڵ ژماره‌یه‌ك رووفاتى ئێزدییه‌كان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆ شه‌نگال

ئەم بابەتە 78 جار بینراوە

پۆڵه‌تیك پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانى ده‌زگاى شه‌هیدانى عێراق رایگه‌یاند، له‌ كۆتایى ئه‌م مانگه‌ رووفاتى ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیان گوندى كۆجۆ ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ى خۆیان و به‌خاكده‌سپێردرێن.

زیا توعمه‌ ساعیدى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانى ده‌زگاى شه‌هیدانى عێراق بۆ به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى پشكنینى ئێسك و پروسكیان بۆ كراوه‌، له‌ كۆتایى ئه‌م مانگه‌دا روفاتى 104 له‌ قوربانییانى كۆجۆ له‌ به‌غدا رێو ره‌سمى ماڵئاوییان بۆ رێكده‌خرێت، دواتر ده‌هێنرێنه‌وه‌ له‌ گوندى كۆجۆ له‌ شه‌نگال به‌ خاكده‌سپێردرێن.

به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانى ده‌زگاى شه‌هیدانى عێراق وتیشى:”بڕیاره‌ له‌ 1-2-2021 ، روفاته‌كان بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ زێدى خۆیان”.

له‌٣ی ئابی 2014دا گوندی كۆجۆ كه‌وته‌ ده‌ست داعش‌ و زۆربه‌ى پیاوه‌كان كۆمه‌ڵكوژكران كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی هه‌زار و 300 كه‌س بوون، ژنه‌كانیش به‌دیلگیران، تا ئێستا تیمه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان 8 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیان له‌گوندی كۆجۆی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی شه‌نگال هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌، كه‌ ڕوفاتی چه‌ندین ئێزدیی تێدا بوه‌.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک