ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشیانەیان هەیە باشترە بەڕۆژوو نەبن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د.داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کەسانەی نەخۆشی بەرزەفشاری خوێن و کێشەی دڵ و شەکرە و کەمخوێنییان هەیە بەڕۆژوو نەبن باشترە.

لە بڵاوکراوەکەیدا د.داهات حەوێزی ئاماژە بەوەدەکات، خوای گەوره لە قورئاندا دەفەرموێت: (فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۚ) سورەتی البقرة: ئایەتی ۱٨٤. دەشڵێت، هەرچەندە ڕۆژوو گرتن سوودی تەندروستی زۆرە بەڵام هەندێ نەخۆش ناتوانن بەڕۆژوو بن، وەکو:

-ئەو کەسانەی بەرزەفشاری خوێنیان هەیە و هەمیشە زەختەکەیان بەرزە، ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە و حاڵەتەکەیان ناجێگیرە، وەکو سستی دڵ و زەبحە و جەڵتەی دڵ

-نەخۆشی شەکرە کە دەرزی ئەنسولین یان ئەو دەرمانانە بەکارئەهێنن کە شەکرە زۆر دائەبەزێنێ، ئەو نەخۆشانەی دایمە شەکرەکەیان بەرزە یان شەکرەیان زۆر دائەبەزێ، ئەو نەخۆشانەی پێش ڕەمەزان فەحسی سێ مانگی شەکرە (HbA1c)یان لە ۹ زیاتر بێت، ئەو نەخۆشانەی شەکرە کە تووشی ماکەکانی شەکرە بوون وەکو تێکچوونی تۆڕەی چاو و ئاوی سپی و زەختی چاو، فڕێدانی پڕۆتینی گورچیلە و ترشبوونی شەکری خوێن DKA.

-نەخۆشانی سستی گورچیلە و هەوکردنی سەختی گورچیلە و بەردی زۆری گورچیلە و بەرزی یوریک ئەسید وا باشە بەڕۆژوو نەبن

-نەخۆشی قورحەی گەدە و قورحەی دوانزەگرێی چالاک و خوێنبەربوونی گەدە.

-نەخۆشانی کەمخوێنی سەخت تا کەمخوێنەکەیان چاک نەبن وا باشە بەڕۆژوو نەبن

-نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەکو سیل و شێرپەنجە و هەوکردنە سەختەکان.

-ئەو کەسانەی ڕەبۆی سەخت یان هەوکردنی سەختی قوڕگیان هەیە و پێویست ئەکات بەردەوام ئاو بخۆنەوە و قوڕگیان تەڕبێت.

-هەندێ لە نەخۆشانی شەقیقە بە برسیەتی خراپ ئەبن وا باشە بە ڕۆژوو نەبن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا