عێراق و میسر و ئوردن لەبارەی كارەبا و ئاوەدانكردنەوە كۆبونەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و میسر و ئوردن لە قاهیرەی پایتەختی میسر كۆبوونەوە و بڕیاریاندا لە بارەی پەیوەندی نێوانیان و كارەباو ئاوەدانكردنەوە هەماهەنگیان هەبێت.

سامح شوكری وەزیری دەرەوەی میسر رایگەیاند، هەماهەنگی نێوان هەرسێ وڵات دژی هیچ لایەك نییە و هیچ وڵاتێك ناكاتە ئامانج.

ئاشكرایكرد، باسیان لە پاراستنی سەروەری خاكی عێراق و چالاككردنی هاوكارییەكانی نێوانیان كردووە بەتایبەت لە بوارەكانی كارەبا و وزە و ئاوەدانكردنەوە.

كۆبوونەوەی هەرسێ وەزیرانی دەرەوەی عێراق و میسر و ئوردن لە قاهیرەی پایتەختی میسر، داوایكرد سەروەری خاكی عێراق بپارێزرێت و دووربخرێتەوە لە ململانێ و دەستتێوەردانە دەرەكیەكان، هاوكات جەخت لە چارەسەری سیاسی بارودۆخی سوریا و لیبیا كرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا