پارێزەری سزادراوانی بادینان خەڵاتێكی جیهانی پێدەبەخشرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزەر بەشدار حەسەن، بوو بە براوەی خەڵاتی جیهانی مافەكانی مرۆڤ بۆ ساڵی 2022، كە خەڵاتێكە ساڵانە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەیبەخشێت بە دوو باشترین كەسایەتی لە ئاستی جیهاندا كە جێدەستیان لەبواری بەرگریكردن لە مافی مرۆڤ دیار و بەرچاوە.

بەشدار حەسەن، پارێزەر و سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە سزادراوانی بادینان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لەسەر ئاستی جیهان ساڵانە لە سەرەتای مانگی شوبات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دوو باشترین كەسایەتی خەڵات دەكات، لەو كەسایەتیانەی بەرگری لە مافی مرۆڤ دەكەن و مەراسیمەكەش لە واشنتنە.

وتیشی: بۆ ساڵی 2022 لە ناو زیاتر لە 600 سیڤی كە لەلایەن باڵیۆزخانە، كونسولگەرییەكان و نێردە دیپلۆماتیەكانی ئەمریكا لەسەرتاسەری جیهان كە سیڤی خەلكیان ناردوە بۆ وەزارەتی دەرەوە، من و كەسێكیتر لە وڵاتێكی ترەوە دەستنیشان كراوین بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە.

روونیشیكردەوە، خەڵاتەكە لە ناو باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەبەخشرێت و رۆژی 1ی مانگی شوباتی داهاتوو خەڵاتەكە دەبەخشرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا