لەسەر بڕینی دەرماڵەی 150هەزار دیناری مامۆستایان دڵنیایی دەدرێت

پۆلەتیك پرێس

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بڕینی دەرماڵەی 150هەزار دیناری مامۆستایان رەتدەكاتەوەو دەڵێت، “بەفەرمی هیچ بڕیارێك نەدراوە”.

 

ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە پۆڵەتیك-پرێسی راگەیاند، بڕینی ئەو دەرماڵەیە دورە لەراستیەوە تەنها دەنگۆیە، مامۆمۆستایان دڵنیا دەكەینەوە نە بەفەرمی و نە بەنافەرمی هیچ بڕیارێك بۆ بڕینی نەدراوە.

 

وتیشی، نە ئێمە و نە وەزارەتی پەروەردە ئاگادارنەكراوینەتەوە بۆ بڕینی هیچ دەرماڵەیەك، هەركەسێكیش بەناوی یەكێتی مامۆستایانەوە لێدوان بدات سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەین.

ئەمە دوای ئەوە دێت، ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی كوردستان ئاماژەیان بەوەداوە، لەو راپۆرتەی حكومەت لەبارەی چاكسازیەوە رەوانەی پەرلەمانی كردووە لە بڕگەیەکیدا هاتووە “دەبێ مامۆستایان ئەندام بن لە یەکێتی مامۆستایانی کوردستان” ئەگەرنا بڕی 150 هەزار دینار كە وەك دەرماڵە بۆیان خەرجدەكرێت دەبڕدرێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا