تەندروستی هەرێم لە بارەی نەخۆشی كەڕووی رەش روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت نەخۆی كەڕووی رەش مایەی مەترسی نییە، ئەو حاڵەتی مردنەشی لە سلێمانی تۆماركراوە گومان دەكرێت ئەو نەخۆشیە بێت ئەگینا پشت راست نەكراوەتەوە.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لەبارەی نەخۆشی كەڕووی رەش پێویست بە ترس و دڵەراوكە ناكات چونكە ئەم نەخۆشییە نوێ نیە و پێشتر هەبووە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: پاك و خاوێنی زۆر گرنگە وە لە كەسێك بۆ كەسێكی دیكە ناگوازرێتەوە ئەو كەسەی تووش دەبێت ئەگەر بەرگری لەشی بەهێزبێت كاریگەری ئەوتۆی ناكاتە سەر.

باسی لەوەشكرد، ئەو حاڵەتی مردنەی لە سلێمانی تۆماركراوە، گومانی لێدەكرێت بەهۆی نەخۆشی كەڕووی رەش بووبێت، چونكە لە پشكنینەكان دەركەوتووە كەڕووی هەبووە، بەڵام ئەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە ئایا بەهۆی ئەو نەخۆشیە مردووە یان خۆی تەمەنی گەورەبووە و نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە.

ماوەی چەند رۆژێكە باس لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كەڕووی رەش دەكرێت و بەشێك لە سەرچاوە تەندروستییەكان دەڵێن لە هیندستانەوە بڵاوبووەتەوە و بە ماكی نەخۆشی كۆرۆنا دای دەنێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا