ترەمپ: بەم مەرجە بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەمەوە

پۆڵەتیک پرێس

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، لەدوای هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە تشرینی دووەمی ساڵی 2022 بڕیاردەدات کە بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەمریکا دەکات یاخود نا.

دۆناڵد ترەمپ بە تۆڕی فۆکس نیوزی راگەیاند، پابەندە بە پاڵپشتیکردنی هاوڕێ کۆمارییەکانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران لە هەڵبژاردنەکانی 2022، کە دەبێتە راپرسییەکی پێشوەختە لەسەر سەرکردایەتی جۆ بایدن.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، “پێموایە ئێمە هەلێکمان هەیە تا دووبارە ئەنجومەنی نوێنەران بخەینەوە ژێر دەسەڵاتی خۆمان، بۆ ئەنجومەنی پیرانیش بەهەمان شێوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، پێدەچێت لایەنگرانی جارێکی دیکە پشتگیری بکەن ئەگەر بڕیاری بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان بدات، وتیشی: لەسەر بنەمای راپرسییەکان خوێندنەوە بۆ بڕیارەکە دەکەین.

دۆناڵد ترەمپ بۆماوەی چوار ساڵ و لە ساڵی 2016 هەتا ساڵی 2020 سەرۆکی ئەمریکا بوو، پاشان لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بەشێوەیەکی فەرمی پۆستەکەی جێهێشت و جۆ بایدن جێیگرتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا