پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کوێستان ئەکرەم سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بەهۆی ئەوەی هیچ بڕەپارەیەکیان بۆ تەرخان نەکراوە پڕۆژەی خزمەتگوزاری پێئەنجامبدەن، دەستی لەکارکێشایەوە.
کوێستان ئەکرەم لەبارەی هۆکارەکانی دەستلەکارکێشانەوەی ڕایگەیاند، دوو هۆکاری هەیە، یەکەم تەواوکردنی ماوەی یاسایی لە پۆستەکەیدا کە دوو ساڵە، دووەم هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ خەرجنەکراوە تا پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیانی پێئەنجامبدەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە سەید حەکیم هانەسورەیی لە شوێنی کوێستان ئەکرەم وەک سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە دەستبەکاربببێت.