داواكارییەكانی دانیشتووانی كفری دەگەیەندرێنە بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داواكارییەكانی دانیشتووانی كفری دەگەیەندرێنە بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و بڕیاری خێرا بۆ جێبەجێكردنی بەشێكی زۆر لە داواكارییەكان دەدرێت و تەواوی داواكارییەكانی تریش لیژنە بۆ جیبەجێكردنیان پێدەكهێنرێت.

ڕێكخراوی پاڵپشتی كفری لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە چوارچێوەی هەوڵەكانیاندا بۆ داكۆكیكردن لە داواكارییەكانی دانیشتوانی شارەكەیان، ئەمڕۆ یەكشەمە، سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێممان كرد.

دەشڵیت، سەرجەم داواكارییەكانی كفرییان خستەڕوو، بڕیاری خێرا بۆ جێبەجێكردنی بەشێكی زۆر لە داواكارییەكان درا، تەواوی داواكارییەكانی تریش لیژنە بۆ جیبەجێكردنیان پێكهێنراو بەم نزیكانە لیژنەكان دەستبەكاردەبن.

راشیگەیاند، جدییەتیان لە بڕیارەكاندا دەبینی، دواتر وردەكاری دانیشتنەكان بۆ ڕای گشتی دەخەنەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا