پەرلەمانی كوردستان بڕگەیەكی دیكە بۆ دانیشتنى سبەینێ زیاد دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 27ی نیسانی 2021، دانیشتنی ژمارە 10ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەسەر كێشەكانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بەئامادەیی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم بەڕێوەبچێت بەلام سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕگەیەكی دیكەی بۆكوونەوەكەی پەرلەمان زیادكرد. .

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دانیشتی رۆژی سێشەممە 27ی نیسان تایبەت كرابوو بە گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی منداڵان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و خانەوادەکانیان بەڵام راگەیەندراوێكی دیكەی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات پرسی پاراستنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێزگرتن له‌به‌ها پیرۆزه‌كان و ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ دانیشتنەكە زیادكراوە.

لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی زۆری کێشەکانیانەوە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەهەرێمی کوردستان چەندین جار گردبوونەوەیان ئەنجامدا و لەدیارترین داواکارییەکانیشیان چارەسەرکردنی کێشەی موچەکانیان بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا